تە مە نێک جوانی

شێوە ڕواڵەتی جوان بە نەشتەرگەری جوانکاری زگ(ورگ)

زگێکی تەخت و ساف و ڕێک و پێک ئامانجێکە کە زۆربەری ئێمە حەولی بۆ دەدەین بە یارمەتی وەرزشت و راگڕتنی کێش و پارێز پێی بگەین.بەڵام زۆربەی کات ئەو ڕەوشتانە بە ئامانجمان ناگەیەنێ.

لەوانەیە زۆر کەس کێشی ھەموو ئەندامەکانی ئاسایی و شیاو بێ بەڵام زگێکی شۆڕ و داکەوتوویان ھەبێ.

باوترین ھۆی ئەم کێشەیە بریتن لە:

سگ پڕی( حەمل)، پیری، گۆڕانی بەرچاوی کێش، میراتی، نەشتەرگەری ڕابردوو.

نەشتەرگەری زگ ( Abdominoplasty)؛ چەوری و  پێستی زیادی لادەبا و لە زۆربەی کات ماسوولەی لاواز یا جیا کراوە دەگەڕێنێتەوە حاڵەتی ئاسایی  و تەرحێکی تەخت و ساف و سۆڵ بە زگ دەدا. 

 

ئەوەی لە توانای ئەم نەشتەرگەریە دا نیە:

نەشتەرگەری ورگ ناتوانی جێی دابەزینی کێش یا وەرزشت بگرێتەوە. ئەرگەرچی حاسڵی نەشتەرگەری ورگ لە روانگەی تکنیکاڵەوە داییمیە ، بەڵام گۆڕانی بەرچاوی کێش دەتوانێ، لاوازی ماسوولە بە دواوە بێ.ھەر بۆیە ئەو کەسانەی دەیانھەوێ کێشێکی زۆر دانێن، یا ئەو ژنانەی دەیانھەوێ زگیان پڕ بێ، پێشنیار دەدەین نەشتەرگەری وەدوا خەن. ھەر وەھا نەشتەرگەری ورگ ناتوانێ پێستی پچڕاو( esterya) چاک کاتەوە، ھەرچەن لەوانەیە ئەو بەشەی پێستی پچڕاوە ڕاست بکەونە ئەو شوێنەی نەشتەرگەری لەسەر دەکرێ( زیاتر ژێر نێوک) و شوێنەواری نەمێنێ و بۆ ھەمیشە لە ناو بچێ. 

ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریە بۆ من دەبێ؟:

نەشتەرگەری ورگ نەشتەرگەریەکی تاکەکەسیە، ئیوە ئەشێ ئەو کارە بەڕای خۆتان بکەن، نەک لەبەر چاولێکەریو قسەی خەڵک و گەیشتن بەو وێنە زەینیەی بۆخۆتان دروستتان کردووە.

ئابدۆمینۆپلاستی کاتێک بۆ ئێوە شیاوە کە: 

ــ لە باری فیزیکاڵ ساغ بن و کێشێکی ڕاوەستاوتان بێ.

ــ ڕاست بین و واقیع بین بن.

جگەرە نەکێشن.

لە تاو گەورە بوونی سگی خۆت پەشێو بی. 

 

لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟

سەرکووتی و مەرتسی نەبوونی نەشتەرگەری ورگ، تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئاشکارایی و بێ پێنچ و پەنایی و ڕوو ڕاستی ئێوە ھەیە. لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

 

ئامادەی ڕاوێژ لەو بابەتانەوە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ بارودۆخی پزیشکی، حەساسیەت دەرمانی، دەرمانی طبی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان،ڤیتامینەکان،الکل، جگەرە،مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.” 

 

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان 

 ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی، نەخۆشینە پێشینەکانتان و مەترسیەکانتان تا و توێ کا.

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

ـــ لە نێوان چەن ڕەوش یەکێکیانتان بۆ ھەڵبەژێرێ.

حاسڵی ئیحتمالی نەشتەرگەریتان بۆ ڕوون کاتەوە و مەترسییەکانتان پێ بڵێ. 

ـــ داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن.

ـــ ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن قەدەغە کا. 

“ڕاستیەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی نەشتەرگەری ورگ”

 بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری ورگ، ھیممەت زۆر گرینگە؛ ئێوە دەبێ لە ئاکام دا بڕیار بدەن کە ئایا قازانجی ئەو نەشتەرگەرییە لە گەڵ ئامانجی ئێوە یەک دەگرێ و ئایا دەتوانن ھەڵگری ئەم مەترسیانە بن؟ 

 ھەر بەو بۆنەیەوە پێش نەشتەرگەری بەڵگەی ڕازی بوونی خۆتان مۆر دەکەن

 

مەترسییەکانی زۆر لاوازی نەشتەرگەری ورگ

ــ خوێن ڕێژی

ـــ پێچوونی چاک بوونەوەی برین

ـــ دەڵەمە بوونی خوێن

ـــ مەترسیەکانی بێھۆشی 

ـــ گۆڕانی ڕەنگی پێست 

ـــ لەناو چوونی بافتی چەوری ناوەوەی پێست

ـــ لێک جیا بوونەوەی برین 

ـــ شل بوونی پێست

ـــ ژان و ئێشی بەرچاو

ـــ ماسینی پێ بە مەودایەکی زۆر

ـــ ڕەنگە پێویست بێ دیسان عەمەل کرێتەوە

 

ئەگەر نەشتەرگەری ئابدۆمینۆپلاستی بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک .

[wp_ulike]