نەشتەرگەری ڕاکێشانی باسک

 

رواڵەتی جوان به نەشتەرگەری کێشانی پێستی باسک:

 

بەرز بوونەوه و دابەزینی کێش، ھەڵکشانی تەمەن و هەروەها لەوانەیە میرات، دەبنه هۆی  شل بوون و بەربوونەوەی پێستی باسک.

وەرزش دەتوانێ هێزی ماسولکەی باسک زۆرتر کات و توندی کاتەوه بەڵام ناتوانێ ئەو پێسته زیادیەی که بەربووەتەوه و ئەو چەوریانەی که کۆ بوونەتەوه چاره سەر بکا.

هه ر بەو بۆنەیەوه باشترین رێکار  بو خەلاس بوون له دەست ئەو پێست و چەوریه شل و شوڕه، کێشان و توند کردنەوەی پێستی باسکه.

نەشتەرگەری ڕاکێشانی باسک:

_پێستی زیادی و چەوریەکانی ژێر باخەڵ هەتا ئەنیشک کەم دەکاتەوه.

_شێوه و رواڵەتی باسک به دوای ساف بوونی پێست ده گۆردرێ و جوانتر دەبی.

* بۆ زانیاری زیاتر؛ شوێنی برینەکه له ژوورەوەی باسک دا جێگر دەبێ.

راکێشانی باسک چیه؟

کێشانی باسک‌ یا(براکیۆپلاستی) شێوە نەشتەرگەریەکه، که له شوێنی ژێر باخەڵەوه هەتا ئەنیشک سیمای جوان و تازەی پێ ئەدا.

 

ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریه بۆ من دەبێ؟

ئەو کەسانەی نەشتەرگەریەکە بۆیان گونجاوە بریتین له:

_کەسانێک که پێستی باسکیان شل بوونەوەیەکی بەرچاوی هەیه.

ـ کەسانێک که کێشیان له سەر پلەیەک راوەستێنن.

_کەسانێکی گرفتی پزیشکیان نیه، که دەبێته هۆی درەنگ چاک بوونەوەی جێی برین و مەترسی نەشتەرگەری زۆر دەکا.

_ کەسانێک جگەرەکێش نەبن.

_کەسانێک که ویست و داخوازی گونجاویان هەیه.

 

له کاتی راوێژ چ داخوازیەکتان هەیه؟

سەرکەوتوویی و مەترسی نەبوونی نەشتەرگەری کێشانی باسک

تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی به هەڵبژاردنی دروستی ئێوه له کاتی راوێژدا هەیه؛ ئێوه دەبێ پرسیارەکان له بابەتی تەندوروستی و داخوازیەکانتان و چونیەتی ژیانتان بە دروستی وڵام بدەنەوه.

 

 ئامادەی ڕاوێژ لەو بابەتانەوە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ بارودۆخی پزیشکی، ھەستیاری دەرمانی، دەرمانی طبی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان، عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

 

 ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان:

ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی، نەخۆشینە پێشینەکانتان و مەترسیەکانتان تا و توێ کا.

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

ـــ لە نێوان چەن ڕەوش یەکێکیانتان بۆ ھەڵبەژێرێ.

_حاسڵی ئیحتمالی نەشتەرگەریتان بۆ ڕوون کاتەوە و مەترسییەکانتان پێ بڵێ.

ـــ داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن.

ـــ ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن قەدەغە کا.

 

ئەگەر نەشتەرگەری بە شێوەی سەرپێی بێ، پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک.

[wp_ulike]