کێشان و توند کردنەوە

دیمەن و رواڵەتی جوان به نەشتەرگەری گەوره کردنەوەی مەمک

 

ئەگەر چکۆلە بوونی مەمکتان بووەتە ھۆی ناڕەزایەتیتان و تێک چوونی دیمەنی جوانی ئەندامتان، گەوره کردنەوەی مەمک به نەشتەرگەری

Breast Augmentation ئیوه به ئامانج و ڕەزامەندی دەگەینی.

ئەو رەوشته دەتوانێ:

_ مەمکەکان پڕتر و قووت تر بکاتەوه.

_مەمکەکان ھاوتەراز و میزان بن.

_دیمەن و ڕواڵەتی ھەموو ئەندامتان جوانتر بکا.

 

ناوی عیلمی ئەو نەشتەرگەریه

Augmentation mammoplasty یا چاککردنی مەمک به شێوەی گەورەکردنی قەبارەی مەمکه ،که له prosthesis (ئازای دەستکرد) بەهره وەردەگیری بۆ ئەوەی مەمکی گەورەتر و پڕتر دروست بکریت یا جێگری بەشێک له سینگ بکرێ، که به دوای زگ پڕ بوون یا له دەست دانی کیش لەبەین چووه. هر وەها له پڕوتێز بۆ چاک کردنەوەی مەمکێک که به دوای شێرپەنجه یا زەربه لە ناو چووه بەهرە وەردەگرن.

 

ئەو چاوەڕوانیە له توانای ئەم رەوشته دا نیه:

گەورەکردنی قوارەی مەمک یا

Breast Augmentation بو چاک کردنی مه مکێک که زۆر داچۆڕاو بێ سودی نیه و به کار نایا. ئەگەر ئێوه بتانھەوێ مەمکتان گەورەتر و بەرزتر بێت وا باشتره هاوکات  له نەشتەرگەری Breast lift ( هەڵکێشانی مەمک) و پڕوتێز (به کار هێنانی ئازای دەستکرد) بەهره وەرگرن. هەڵبەت ئەو دو نەشتەرگەریه ناتوانن هاوکات ئەنجام دەن بەڵکو دەبێ مەودایەک له بەینیان دا بێ. پزیشکەکەتان بۆ بڕیار دان یارمەتیتان دەدا.

 

 

 

ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریه بۆ من دەبێ؟

بڕیار دان بۆ نەشتەرگەری Breast Augmentataion ,

تاکەکەسیە، ئیوە ئەشێ ئەو کارە بەڕای خۆتان بکەن، نەک لەبەر چاولێکەری و قسەی خەڵک و گەیشتن بەو وێنە زەینیەی بۆخۆتان دروستتان کردووە.

گەورەکردنەوەی مەمک کاتێک بۆ ئێوە شیاوە کە:

ــ لە باری جەستەییەوه ساغ بن و کێشێکی ڕاوەستاوتان بێ.

ــ ڕاست بین و واقیع بین بن.

_ لە بەر چکۆله بوونی مەمک پەشێو و دڵناخۆش بن.

_باڵغ بوونی تەواوی مەمک.

_ناشیرین بوونی مەمک به دوای دابەزینی کیش،زگ پڕ بوون، تێپەڕینی تەمەن.

_ نابەرامبەر بوونی مەمکەکان

_ یەک یا هردو مەمکەکان لە کاتی باڵغ بوون دا بە تەواوی پێ نەگێشتبێ.

 

 لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟

سەرکەوتن و جێی مەترسی نەبوونی کێشانی مەمک، تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئاشکارایی و بێ پێچ و پەنایی و ڕوو ڕاستی ئێوە ھەیە. لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

 

ئامادەی ڕاوێژ لەو بابەتانەوە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ بارودۆخی پزیشکی، ھەستیاری دەرمانی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان، عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

– ئایا له خزموو کەسی نزیک دا کەسێک نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکی بووه!

ــ ئاکامی فەحسی مامۆگڕافی پێشووتان ئەگەر بە ئەنجامتان گەیاندبێ.

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان

ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی، نەخۆشینە پێشینەکانتان و مەترسیەکانتان تاوتوێ کا.

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

ـــ مەمکتان ئەنازە بگرێ و چۆنیەتی پێست و جێی گۆپکەی مەمک دیاری کا

-ئاقیبەتی ئیحتمالی کێشانی مەمکتان بۆ ڕوون کاتەوە و مەترسییەکانتان پێ بڵێ.

– به کارهێنان و جۆری بێهۆش کردنتان بۆ نەشتەرگەری بۆ روون دەکاتەوه.

ـــ لە نێوان چەن ڕەوش یەکێکیانتان بۆ ھەڵبەژێرێ.

 

ئاماده بوون بۆ نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری لەوانەیە ئەمانەیان لێتان بوێ:

ـ فەحس( ئازمایشت) هەڵگرتن و بارودۆخی پزیشکی و دەروونی

ــ دەرمانەکانی وا پێشتر به کارتان هێناوه یا ئێستا به کاری دێنن

-مامۆگڕافی ڕەسم و فەحسێکە تایبەت به مەمک کە دەبێ پێش نەشتەرگەری ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی هەر گۆڕانیک دوای نەشتەرگەری روون و دیار بێ

ـــ پزیشک داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن.

ـــ پزیشک ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن (بۆ ئەوانەی بەکاری دەھێنن) قەدەغە کات.

 

پێش تر ئەمانەتان پێ دەڵێن

-له چ ڕۆژێک دا نەشتەرگەریتان بۆ دەکه ن

– دەرمانی برین دوای نەشتەرگەری چۆن دەبێ

– پزیشکەکەتان له بابەتی شوێنی ئەنجامی نەشتەرگەری وت و وێژتان لەگەڵ دەکا و نەشتەرگەری لەوانەیە به شێوەی سەرپێیی یا له نەخۆشخانه یا له ناوەندی نەشتەرگەری موحتەبەر بەڕێوه بچێ.

 

ئەگەر نەشتەرگەری گەورە کردنەوەی مەمک بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک .

[wp_ulike]