گرینگی جوانی له ژیان

به نەشتەرگەری راینۆپلاستی شێوەیەکی جوانتر به خوت ببەخشە.

ئەگەرچی شكڵ و شەمایەلی لووت به میرات پێت دەگا، جار ھەیە به هۆی برینداربوون و نەشتەرگەری ڕابردوو گۆڕانی بەسەر دێ. به نەشتەرگەری لووت دەڵین راینۆپلاستی، که دیمەن و ڕواڵەتێکی جوانتر و رێک و پێک لەگەڵ دەمو چاوتان بۆ درووست دەکا.

 

نەشتەرگەری لووت چ کارێکی له دەست دێ

راینوپلاستی دەتوانێ ئەو ئاڵ و گۆڕانە له لووت دا بەدی  بێنێ:

_ قەبارەی لووت بگۆڕێ( گونجاو لەگەڵ بەشەکانی کەی سەرو چاو)

_ پانایی لووت ( لەسەر پردی لووت) .

_دیمەنی لووت ( مەسەلەن ئاڵ و گۆڕ له بەرزایی سەر لووت یا چاڵایی خوارەوەی لووت) .

_ نووکی لووت که گەوره، داکەوتوو، رووبەسەرێ بێ.

_ کوونی لووت که گەوره و پان و ڕوو به سەری بێ.

_ ڕێک وپێک کردنی ‌لووت، Deviated septum

 

ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریه بۆ من دەبێ؟

راینۆپلاستی نەشتەرگەریەکی تاکەکەسیە، ئێوە ئەشێ ئەو کارە بەڕای خۆتان بکەن، نەک لەبەر چاولێکەری و قسەی خەڵک و گەیشتن بەو وێنە زەینیەی بۆخۆتان دروستتان کردووە.

نەشتەرگەری لووت کاتێک بۆ ئێوە شیاوە کە:

_گەشە کردنی دموو چاوتان کامڵ بووبێت و تەمەنی ۱۷ساڵتان تێپەڕاندبێ.

_تە ندوروستی گشتیتان بێ.

_جگەرە نەکێشن.

 

ئامانجێکی تایبەتتان لە نەشتەرگەری بێ کە پێویستە واقیع بینانە بێ و موتڵەق بتانھەوێ دیمەنتان جوان بێ.

 

لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟

سەرکەوتن و جێی مەترسی نەبوونی راینوپلاستی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بەوه هەیه که ئایا ئێوه ھەڵبژاردەیەک باشن بۆو نەشتەرگەریە! لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

ئامادەی ڕاوێژ لەو بابەتانەوە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ بارودۆخی پزیشکی، ھەستیاری دەرمانی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان، عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

 

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان

ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی و مەترسیەکانتان تاوتوێ کا.

_  ئەندازە گرتنی تایبەت لە دەمو چاو

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

-ئاقیبەتی ئیحتمالی نەشتەرگەری لووتتان بۆ ڕوون کاتەوە و مەترسییەکانتان پێ بڵێ.

– به کارهێنان و جۆری بێهۆش کردنتان بۆ نەشتەرگەری بۆ روون دەکاتەوه.

ـــ له بابەتی شێوازی نوێی لووت و ڕای خۆی وت و وێژتان لەگەل بکا.

 

ئاماده بوون بۆ نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری لەوانەیە ئەمانەیان لێتان بوێ:

ـ فەحس( ئازمایشت) هەڵگرتن و بارودۆخی پزیشکی و دەروونی

ــ دەرمانەکانی وا پێشتر به کارتان هێناوه یا ئێستا به کاری دێنن

ـــ پزیشک داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن.

ـــ پزیشک ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن (بۆ وانەی بەکاری دەھێنن) قەدەغە کات.

 

پێش تر ئەمانەتان پێ دەڵێن

-له چ ڕۆژێک دا نەشتەرگەریتان بۆ دەکەن

– چاودێری دوای نەشتەرگەری چۆن دەبێ

– پزیشکەکەتان له بابەتی شوێنی ئەنجامی نەشتەرگەری وت و وێژتان لەگەڵ دەکا و نەشتەرگەری لەوانەیە به شێوەی سەرپێیی یا له نەخۆشخانه یا له ناوەندی نەشتەرگەری موحتەبەر بەڕێوه بچێ.

 

ئەگەر نەشتەرگەری لووت بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک

[wp_ulike]