جوانی بۆ ژیان

جوانی بۆ ژیان

بە ھەڵکێشانی برۆ رواڵەت و شێوەی خۆتان جوانتر کەن

ئەگەر ئێوە لە چرچ و لۆچی دەوری برۆ و نێوچاوانتان و  ئاسەوارەکانی دیکەی پیری ھەستی ناخۆشتان ھەیە؛ کێشانی(لیفت) برۆ دەتوانێ کاریگەری بێ بۆتان.

 

کێشانی برۆ :

ـــ چرچ و لۆچەکانی پێستی نێو چاوان، پردی لووت و نێوانی ھەردوو چاو کەم دەکاتەوە

ـــ دەبێتە ھۆی چاک کردنەوەی خەتی مۆن، چرچی راست و ستوونی نێوان دو برۆ

ـــ برۆ ھەڵدەکێشێ، شێوەیەکی وریاتر و جوان تر بە نەخۆش دەدا.

 

بەرنامەی جوان سازی کە زۆربەی کات لە گەڵ کێشانی برۆ ئەنجام دەدرێ :

 

ـــ نەشتەرگەری پێڵوو بۆ جوان سازی پێڵووە پیرەکان

ـــ کێشانی دەموو چاو بۆ چاکسازی ئاڵو گۆڕی تەمەن لە شوێنی ناوەوە و دەرەوەی دەموو چاو و مل

ـــ شێوەکانی چارەسەری پێستی

 

 

 ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریه بۆ من دەبێ؟

نەشتەرگەری کێشانی پێست نەشتەرگەریەکی تاکەکەسیە، ئیوە ئەشێ ئەو کارە بەڕای خۆتان بکەن، نەک لەبەر چاو لێ کەری و قسەی خەڵک و گەیشتن بەو وێنە زەینیەی بۆخۆتان دروستتان کردووە.کێشانی برۆ کاتێک بۆ ئێوە شیاوە کە:

_له بواری جەستەیی وە تەندروستیتان بێ.

_ جگەرە نەکێشن.

_ دیمەنێکی ئەرێنی و تایبەت و بەئامانجێکی واقیع بینەوە بۆ باشتر بوونی رواڵەتتان ھەبێ.

لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟

سەرکەوتن و جێی مەترسی نەبوونی نەشتەرگەری تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئاشکارایی و بێ پێچ و پەنایی و ڕوو ڕاستی ئێوە ھەیە. لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

 

ئامادەی جواب دانی ئەو بابەتانەوە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ تەندروستی، بارودۆخی پزیشکی، ھەستیاری دەرمانی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان، عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

 

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان

ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی و مەترسیەکانتان تاوتوێ کا.

_ ھەڵبژاردەکانی کە بۆ کێشان( لیفت) ی برۆ و دەموو چاو و جوانسازیتان بۆ باس کات.

ــ ئەندامەکانی دیکەی دەموو چاو فەحس و ئەنازە بگرێ

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

-ئاقیبەتی ئیحتمالی نەشتەرگەری کێشانی برۆتان بۆ ڕوون کاتەوە و مەترسییەکانتان پێ بڵێ.

– به کارهێنان و جۆری نەشتەرگەری و بێهۆش کردن و مەترسی و ئاسەواری ئیحتمالی تان بۆ روون دەکاتەوه.

 

ئاماده بوون بۆ نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری لەوانەیە ئەمانەیان لێتان بوێ:

ـــ تاقیکاری کردن( ئازمایشت)  و بارودۆخی پزیشکی و دەروونی

ــ دەرمانەکانی وا پێشتر به کارتان هێناوه یا ئێستا به کاری دێنن

ـــ پزیشک داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن

ـــ پزیشک ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن (بۆ وانەی بەکاری دەھێنن)  ئەو دەرمانانەی دەبنە ھۆی زیاد بوونی خوێنڕێزی، قەدەغە کات.

 

پێش تر ئەمانەتان پێ دەڵێن :

– ئەو کارانەی که پێویسته شەوی پێش نەشتەرگەری و بەیانی رۆژی نەشتەرگەری بیکەن.

– چاودێری دوای نەشتەرگەری چۆن دەبێ

– پزیشکەکەتان له بابەتی شوێنی ئەنجامی نەشتەرگەری وت و وێژتان لەگەڵ دەکا و نەشتەرگەری لەوانەیە به شێوەی سەرپێیی یا له نەخۆشخانه یا له ناوەندی نەشتەرگەری موحتەبەر بەڕێوه بچێ.

 

ئەگەر نەشتەرگەری بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک .

[wp_ulike]