لیفت(کێشانی) دەمو چاو

تەمەنیک جوانی

دیمەن و‌ ڕواڵەتی جوان به نەشتەرگەری کێشانی پێستی دەمو چاو

ئەگەر نیشانەی پیری له دەمو چاوتان دیاری دەداو دەبێتە ھۆی ئازارتان، نەشتەرگەری کێشانی پێست رێگا چارەسەری ئێوەیه. ئەو نەشتەرگەریه که به ناوی ‘راتیدیکتومیش’ ناسراوه بو کەمتر کردنەوەی نیشانەی پیری له دەمو چاو و مل دا، به کار دەهێندری وەکوو:

_ داچۆڕانی پێست له بەشی ناوەوەی دەمو چاو

_ شوێنی قوول له پەنای لووتەوه تا لای دم

_شوێنی قوول له ژێر پیڵووی خوارەوه

_چەوری داچۆڕاو گۆڕاو

_ لە ناو چوونی خۆراگری ماسولکه، له بەشی خوارەوەی دەموچاو که دەبێته هۆی داچۆڕاوی پێستی شەویلکەی خوارەوه(Jowl)

 

پێستی شل و کۆبوونەوەی زۆری چەوری لە ژێر چەناگە و شەویلکە لەوانەیە ببێتە ھۆی درووست بوونی غەبغەب ئەرگەرچی بنیادەم لەوانەیە کێشی ئاسایی و کەمیش بێ.

 

نەشتەرگەریه جوانسازیەکانی لەگەڵ کێشانی پێست بەڕیوه دەچێت بریتین له:

کێشانی برو( بۆ چارەسەر‌ کردنی برۆی داچۆڕاو یا قوڵکی زۆر )

نەشتەرگەری پێڵوو (بو جەوان کردنەوه، پیری چاوەکان).

 

ئەوەی له توانای ئەم نەشتەرگەریه دا نیه:

کێشانی پێستی دەمو چاو تەنیا شۆق و گەشەو جەوانی دەمو چاو دەگەڕێنێتەوە و ئاڵ و گۆڕ به شێوەی ئەسڵی دەمو چاو نادا. هەر وەها پڕۆسەی پیری ڕاناگرێ.

 

کێشانی پێستی دەمو چاو تەنیا به نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێ. دەرمانی جوانسازی غەیری نەشتەرگەری ناتوانێ بەو ئاکامە رەزامەندیەتان بگەیەنێ. بەڵام بەکار ھێنانیان دەتوانێ نەشتەرگەری کێشانی پێست وەدوا خات، یان نەشتەرگەری کامڵ کات.

 ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریه بۆ من دەبێ؟

نەشتەرگەری کێشانی پێست نەشتەرگەریەکی تاکەکەسیە، ئیوە ئەشێ ئەو کارە بەڕای خۆتان بکەن، نەک لەبەر چاو لێ کەری و قسەی خەڵک و گەیشتن بەو وێنە زەینیەی بۆخۆتان دروستتان کردووە.

نەشتەرگەری پێست کاتێک بۆ ئێوە شیاوە کە:

_له بواری جەستەیی وە تەندروستیتان بێ.

_ جگەرە نەکێشن.

_ واقیع بین بن و بوچوونێکی چاک و دروستتان بێ

 

لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟

سەرکەوتن و جێی مەترسی نەبوونی نەشتەرگەری تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئاشکارایی و بێ پێچ و پەنایی و ڕوو ڕاستی ئێوە ھەیە. لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

 

ئامادەی ڕاوێژ لەو بابەتانەوە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ بارودۆخی پزیشکی، ھەستیاری دەرمانی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان، عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

 

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان

ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی و مەترسیەکانتان تاوتوێ کا.

_ ئەنازە گرتنی تایبەت لە دەمو چاو

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

-ئاقیبەتی ئیحتمالی نەشتەرگەری کێشانی پێستتان بۆ ڕوون کاتەوە و مەترسییەکانتان پێ بڵێ.

– به کارهێنان و جۆری بێهۆش کردنتان بۆ نەشتەرگەری بۆ روون دەکاتەوه.

ئاماده بوون بۆ نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری لەوانەیە ئەمانەیان لێتان بوێ:

ـ فەحس( ئازمایشت) هەڵگرتن و بارودۆخی پزیشکی و دەروونی

ــ دەرمانەکانی وا پێشتر به کارتان هێناوه یا ئێستا به کاری دێنن

ـــ پزیشک داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن(دوو حەوتوو).

ـــ پزیشک ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن (بۆ وانەی بەکاری دەھێنن) قەدەغە کات.

 

پێش تر ئەمانەتان پێ دەڵێن :

– ئەو کارانەی که پێویسته شەوی پێش نەشتەرگەری و بەیانی رۆژی نەشتەرگەری بیکەن.

– چاودێری دوای نەشتەرگەری چۆن دەبێ

– پزیشکەکەتان له بابەتی شوێنی ئەنجامی نەشتەرگەری وت و وێژتان لەگەڵ دەکا و نەشتەرگەری لەوانەیە به شێوەی سەرپێیی یا له نەخۆشخانه یا له ناوەندی نەشتەرگەری موحتەبەر بەڕێوه بچێ.

 

ئەگەر نەشتەرگەری بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک .

[wp_ulike]