تەمەنێک جوانی

شیوه و ڕوالەتی جوان به نەشتەرگەری چکۆله کردنەوەی مەمک

مەمکی زۆر گەوره لەوانەیە ببێته هۆی پێش هاتنی گرفتی باری تندروستی و ھەستیاری بۆ بەشێک له ژنان. سەرەڕای ئەو وێنە زەینییەی کەسانێک بۆخۆیان دروستیان کردوه، لەوانەیە تووشی ئێش و ئازاری جەستەییش بن. قورسایی گۆشتی زیادی مەمک، بۆی ھەیە توانای ژیانێکی ئاسایی له ئێوه بگرێ. ئازاری رۆحی به بۆنەی مەمکی گەوره و داچۆڕاو، بۆ بەشێک له ژنان به قەدەر ئازاری جەسته گرینگه.

ئەو نەشتەرگەریه که ناوی (مامۆپلاستی)ـە، چەوری زیادی، بافتی گرێیی(رژینەکان) و پێستی مەمک، لا دەبا و مەمکێکی لێھاتووی لەشی ئێوە دروست دەکاو ئازارتان کەم دەکاتەوه.

 

ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریه بۆ من دەبێ؟

چکۆلە کردنەوەی مەمک نەشتەرگەریەکی تاکەکەسیە، ئیوە ئەشێ ئەو کارە بەڕای خۆتان بکەن، نەک لەبەر چاولێکەری و قسەی خەڵک و گەیشتن بەو وێنە زەینیەی بۆخۆتان دروستتان کردووە.

چکوله کردنەوەی مەمک کاتێک بۆ ئێوە شیاوە کە:

ــ لە باری جەستەییەوه ساغ بن و کێشێکی ڕاوەستاوتان بێ.

ــ ڕاست بین و واقیع بین بن.

_ جگەرە نەکێشن.

_ لە تاو گەورە بوونی مەمک نیگەران و پەشێو بن.

_گەوره بوونی مەمک بەرگری له چالاکی ئێوه بکا.

_به هۆی قوورس بوونی سینگ، تووشی ئێشی پشت و شان و مل بن

_ به هوی گەوره و قوورس بوون و داچۆراوی مەمک، تووشی شوێن مانەوە و چاڵایی شوێنی مەمکبەند بن.

_ له شوێنی ژێر مەمک حاڵەتی خوران و سوتانەوەو برژانەوەتان ھەبێ

_ مەمکتان ڕوو به خوار و داچۆراو بێ و پێستی کێشراو بێ.

_ شوێنی قاوەیی دەوری گۆپکەی مەمک بە ھۆی کێشانی پێست گەوره بووبیتەوه.

 

 

 لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟

سەرکەوتن و جێی مەترسی نەبوونی کێشانی مەمک، تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئاشکارایی و بێ پێچ و پەنایی و ڕوو ڕاستی ئێوە ھەیە. لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

 

ئامادەی ڕاوێژ لەو بابەتانەوە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ بارودۆخی پزیشکی، ھەستیاری دەرمانی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان، عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

– ئایا له خزموو کەسی نزیک دا کەسێک نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکی بووه!

ــ ئاکامی فەحسی مامۆگڕافی پێشووتان ئەگەر بە ئەنجامتان گەیاندبێ.

 

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان:

ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی، نەخۆشینە پێشینەکانتان و مەترسیەکانتان تاوتوێ کا.

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

ـــ مەمکتان ئەنازە بگرێ و چۆنیەتی پێست و جێی گۆپکەی مەمک دیاری کا

-ئاقیبەتی ئیحتمالی کێشانی مەمکتان بۆ ڕوون کاتەوە و مەترسییەکانتان پێ بڵێ.

– به کارهێنان و جۆری بێهۆش کردنتان بۆ نەشتەرگەری بۆ روون دەکاتەوه.

ـــ لە نێوان چەن ڕەوش یەکێکیانتان بۆ ھەڵبەژێرێ.

 

ئاماده بوون بۆ نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری لەوانەیە ئەمانەیان لێتان بوێ:

ـ فەحس( ئازمایشت) هەڵگرتن و بارودۆخی پزیشکی و دەروونی

ــ دەرمانەکانی وا پێشتر به کارتان هێناوه یا ئێستا به کاری دێنن

-مامۆگڕافی ڕەسم و فەحسێکە تایبەت به مەمک کە دەبێ پێش نەشتەرگەری ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی هەر گۆڕانیک دوای نەشتەرگەری روون و دیار بێ

ـــ پزیشک داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن.

ـــ پزیشک ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن (بۆ وانەی بەکاری دەھێنن) قەدەغە کات.

 

پێش تر ئەمانەتان پێ دەڵێن

-له چ ڕۆژێک دا نەشتەرگەریتان بۆ دەکەن

– دەرمانی برین دوای نەشتەرگەری چۆن دەبێ

– پزیشکەکەتان له بابەتی شوێنی ئەنجامی نەشتەرگەری وت و وێژتان لەگەڵ دەکا و نەشتەرگەری لەوانەیە به شێوەی سەرپێیی یا له نەخۆشخانه یا له ناوەندی نەشتەرگەری موحتەبەر بەڕێوه بچێ.

 

ئەگەر نەشتەرگەری چکوله کردنەوەی مەمک بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان، لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک .

[wp_ulike]