یفت( کێشانی) ڕان

یفت( کێشانی) ڕان

شێوە و ڕواڵەتی جوان به نەشتەرگەری کێشانی ڕان

ئەگەرکو وەرزش کردن و دابەزینی کێش ئێوەی به ئامانجتان یانی ئەندامێکی لەبار و سفت و سۆڵ و جوان نەگەیاندووه، ئەوا نەشتەرگەری کێشانی ڕان دەتوانێ بە ئامانجتان بگەیەنێ.
ئەو نەشتەرگەریه پێست و چەوری زیادی کەم دەکاتەوه و شێوەیەکی جوان دەدا به ڕانەکان، له ئاکام دا بەشی خوارەوەی جەستەتان ڕیک و پێک و پێستێکی سافترتان دەبی.

• ئاخۆ نەشتەرگەری ڕان بۆ من دەبێ؟
ئەو کەسانەی دەتوانن نەشتەرگەری کێشانی ڕان بکەن:
ــ کەسانێک که کێشیان لە پلەیەک راوەستابێ
ــ کەسانێک ‌که جگەره کێش نین
_کەسانێک کە راست بین و واقیع بین بن
_کەسانیک که بڕیاریان داوه lifestayle دروستیان بێ(خواردنی دروست و وەرزش)

ئەوەی له توانای ئەم نەشتەرگەریه دا نیه

کێشانی پێستی ڕان تەنیا بۆ لابردنی چەوری زیادی نیه. ئەگەر پێست خۆڕاگری باشی بێ و بتوانێ شێوەی تازە لەخۆ بگرێ، لیپۆساکشێن(lipo suction) به تەنیایی دەتوانێ چەوری پێست بێنێته دەرێ، بەڵام ئەگەرکوو پێست حاڵەتی ھێز و خۆڕاگری (گەڕانەوه بۆ حاڵەتی ھەوەڵ) نەبێ، پێشنیاری ئێمه ئەوەیه لیپۆساکشێن و کێشانی ڕان پێکەوه لە یەک نەشتەرگەری دا ئەنجام بدرێ.

لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟
سەرکەوتن و مەرتسی نەبوونی نەشتەرگەری کێشانی ڕان، تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئاشکارایی و بێ پێچ و پەنایی و ڕوو ڕاستی ئێوە ھەیە. لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

ئامادەی ڕاوێژ لەو بابەتانەوە بن:
ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟
ــ بارودۆخی پزیشکی،ھەستیاری دەرمانی
ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان،عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.
ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان
ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی، نەخۆشینە پێشینەکانتان و مەترسیەکانتان تا و توێ کا.
ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.
ـــ لە نێوان چەن ڕەوش یەکێکیانتان بۆ ھەڵبژێرێ.
ئەنجامی ئیحتمالی نەشتەرگەریتان بۆ ڕوون کاتەوە و مەترسییەکانتان پێ بڵێ.
ـــ داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن.
ـــ ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن قەدەغە کا.

ئەگەر نەشتەرگەری کێشانی ران بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک .

[wp_ulike]