نەشتەرگەری گوێ

شێوە و رواڵەتی جوان بە نەشتەرگەری گوێ

ئەگەر گوێچكەی ناڕێك و قوت،ئێوە یا مناڵەكانتان ئازار دەدا، لە فكری نەشتەرگەری جوانسازی دا بن. نەشتەرگەری گوێچكە كە پێی دەلێن ئۆتۆپلاستی،دەتوانێ شێوە، شوێن و ئاستی گوێتان بگۆرێ. ئەم نەشتەرگەریە دەتوانێ كەم و كورتی پێكھاتەیی گوێ كە دەگەرێتەوە بۆ كاتی لە دایك بوون، كێشەكانی كە بە ھۆی تێپەڕینی تەمەن روو دەدا و گوێچكەیەك كە بە ھۆی زیانەوە دەرپەڕیوە عیلاج بكا.

نەشتەرگەری گوێ شێوەیەكی ئاسایی و ھاوتەراز بۆ گوێچكە و دەموو چاو دروست دەكا. چارەسەركردنی ئەم كێشە چكۆلانە دەتوانێ رەنگدانەوەیەكی قوول لە سەر شێوەی تاك و خۆباوەری درووست بكات.

 

نەشتەرگەری گوێ بەتایبەت دەتوانێ ئەم نموونانە چاك بكات

ـــ گوێی ھەرە گەورە كە زۆر كەم ھەیە و نێوە ماكروتیایە

—گوێی قوت لە یەك یا ھەر دوو لا-بە بێ كەم بوونەوەی بیستن

ــــ نارەزایەتی لە نەشتەرگەری رابردووی گوێ

 

 

 ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریه بۆ من دەبێ؟

نەشتەرگەری کێشانی پێست نەشتەرگەریەکی تاکەکەسیە، ئیوە ئەشێ ئەو کارە بەڕای خۆتان بکەن، نەک لەبەر چاو لێ کەری و قسەی خەڵک و گەیشتن بەو وێنە زەینیەی بۆخۆتان دروستتان کردووە.

 

ئەو مندالانەی ھەلبژاردەیەكی باشن بۆ نەشتەرگەری گوێ بریتین لە:

ـــ مندالانی ساغ و سالم، بێ ئەوەی نەخۆشی مەترسیداری ژیانیان ھەبێ، یا چلكی داییمی گوێیان ھەیە

ـــ تەمەنی لانی كەم ٥سال

ـــ ھاوكاریمان لەگەل بكا و پێشنیاریەكان بە تەواوی بە ئەنجام بگەینێ

ـــ توانای كووتنی ھەستەكانی خۆی ھەبێ و لە كاتی راوێژ بۆ نەشتەرگەری حیچ شكایەتێكی نەبێ

 

گەورە و ھەرزەكارێك كە ھەڵبژاردەی باشن بۆ نەشتەرگەری گوێ بریتین لە

ـــ كەسانی سالم، كە نەخۆشی مەترسی دار یا بارودۆخی پزیشكی كە چاك بوونەوەی برینیان توشی كێشە دەكا، نەیانبێ

ــ جگەرە نەكێشێ

ــ كەسانێك بە بیروباوەری ئەرێنی كە ئامانجێكی دیاری كراویان لە زەیین دایە بۆ نەشتەرگەری گوێ

 

 

لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟

سەرکەوتن و جێی مەترسی نەبوونی نەشتەرگەری تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئاشکارایی و بێ پێچ و پەنایی و ڕوو ڕاستی ئێوە ھەیە. لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

 

ئامادەی جواب دانی ئەو بابەتانە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ تەندروستی، بارودۆخی پزیشکی، ھەستیاری دەرمانی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان، عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

 

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان

ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی و مەترسیەکانتان تاوتوێ کا.

ــ ئەندامەکانی دیکەی دەموو چاو تاقیکاری و ئەنازە بگرێ

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

– به کارهێنان و جۆری نەشتەرگەری و بێهۆش کردن و مەترسی و ئاسەواری ئیحتمالی تان بۆ روون دەکاتەوه.

 

ئاماده بوون بۆ نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری لەوانەیە ئەمانەیان لێتان بوێ:

ـــ تاقیکاری کردن( ئازمایشت)  و بارودۆخی پزیشکی و دەروونی

ــ دەرمانەکانی وا پێشتر به کارتان هێناوه یا ئێستا به کاری دێنن

ـــ پزیشک داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن

ـــ پزیشک ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن (بۆ وانەی بەکاری دەھێنن)  ئەو دەرمانانەی دەبنە ھۆی زیاد بوونی خوێنڕێزی، قەدەغە کات.

 

پێش تر ئەمانەتان پێ دەڵێن :

– ئەو کارانەی که پێویسته شەوی پێش نەشتەرگەری و بەیانی رۆژی نەشتەرگەری بیکەن.

– چاودێری دوای نەشتەرگەری چۆن دەبێ

– پزیشکەکەتان له بابەتی شوێنی ئەنجامی نەشتەرگەری وت و وێژتان لەگەڵ دەکا و نەشتەرگەری لەوانەیە به شێوەی سەرپێیی یا له نەخۆشخانه یا له ناوەندی نەشتەرگەری موحتەبەر بەڕێوه بچێ.

 

ئەگەر نەشتەرگەری بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک .

[wp_ulike]