نەشتەرگەری پێڵوو

جوانی بۆ ژیان

جوان بوون بە نەشتەرگەری پێڵوو

بێلفارۆپلاستی ناوی دیکەی نەشتەرگەری پێڵووە کە لەو مەودایەدا بە نەشتەرگەری پێڵووی سەرەوە، پێڵووی خوارەوە یا ھەر دووکیان دیمەنێکی جوان تر بە دەوری چاو دەدا و ھێمن تر و وریاتر دێنە بەرچاو.

نەشتەرگەری پێڵوو دەرمانە بۆ ئەم نموونانە:

ــ پێستی شل و ئیزافی و داچۆڕاو کە دەبێتە ھۆی چرچ و لۆچی لە پێڵووی سەرەوە ڕەنگە ئەو پێستە ئیزافەیە پێش روانین بگرێ.

ــ چەوری زیادی پێڵوو سەرەوە کە دەبێتە ھۆی ماسیوی  پشت چاو.

ــ ماسینی ژێر چاو.

ــ سیس بوونی پێلووی خوارەوە، سپی بوونی ژێر ڕەنگێنە.

ـــ پێستی زیادی و چرچ و لۆچی وردی پێڵووی خوارەوە.

 

 

 ئاخۆ ئەو نەشتەرگەریه بۆ من دەبێ؟

ئەو نەشتەرگەریە بۆ کەسانێکی بەساڵاچوو كە ماسولکەکانی دەموو چاویان سالم بێ و داخوازیەکی واقێعییان لە حاسڵی نەشتەرگەری ببێ بەکار دەھێنرێ.نەشتەرگەریەکی پێڵوو تاکەکەسیە، ئیوە ئەشێ لەبەر دڵی خۆتان بیکەن، نەک لەبەر چاو لێ کەری و قسەی خەڵک و گەیشتن بەو وێنە زەینیەی بۆخۆتان دروستتان کردووە.

 

ھەڵبژاردەی شیاو بۆ نەشتەرگەری پێڵوو

بریتین لە:

ـــ كەسانی سالم، كە نەخۆشی مەترسی دار یا بارودۆخی پزیشكی كە چاك بوونەوەی برینیان توشی كێشە دەكا، نەیانبێ

ــ جگەرە نەكێشێ

ــ كەسانێك بە بیروباوەری ئەرێنی كە ئامانجێكی دیاری كراویان لە زەیین دایە بۆ نەشتەرگەری گوێ

ـــ نەبوونی نەخۆشی راستەقینەی چاو

 

 

لە کاتی تەگبێر و ڕاوێژ دەبێ چ بکەی؟

سەرکەوتن و جێی مەترسی نەبوونی نەشتەرگەری تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ئاشکارایی و بێ پێچ و پەنایی و ڕوو ڕاستی ئێوە ھەیە. لە بابەتی لەش ساغی گشتی، داخوازیەکانتان و بارودۆخی ژیانتان پرسیارتان لی دەکرێ.

 

ئامادەی جواب دانی ئەو بابەتانە بن:

ــ بۆ دەتانھەوێ ئەو نەشتەرگەریە بکەن؟ داخوازی و چاوەڕوانیتان چیە؟

ــ تەندروستی، بارودۆخی پزیشکی، حەساسیەتی دەرمانی

ــ بەکارھێنانی ھاوکاتی دەرمان، ڤیتامینەکان، عارەق، جگەرە، مادە ھۆشبەرەکان.

ــ نەشتەرگەریەکانی ڕابردوو.

 

ھەر وەھا لەوانەیە پزیشکەکەتان :

ــ بارودۆخی تەندرووستی گشتی و مەترسیەکانتان تاوتوێ کا.

ــ ئەندامەکانی دیکەی دەموو چاو تاقیکاری و ئەنازە بگرێ

ــ ڕەسمتان بگرێ بۆ دۆسیەی پزیشکی.

– به کارهێنان و جۆری نەشتەرگەری و بێهۆش کردن و مەترسی و ئاسەواری ئیحتمالی تان بۆ روون دەکاتەوه.

 

ئاماده بوون بۆ نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری لەوانەیە ئەمانەیان لێتان بوێ:

ـــ تاقیکاری کردن( ئازمایشت)  و بارودۆخی پزیشکی و دەروونی

ــ دەرمانەکانی وا پێشتر به کارتان هێناوه یا ئێستا به کاری دێنن

ـــ پزیشک داواتان لێ بکا جگەرە کێشان تا ماوەیەک وەلا نێن

ـــ پزیشک ماوەیەک دەرمانی تراو کردنەوەی خوێن (بۆ وانەی بەکاری دەھێنن)  ئەو دەرمانانەی دەبنە ھۆی زیاد بوونی خوێنڕێزی، قەدەغە کات.

 

پێش تر ئەمانەتان پێ دەڵێن :

– ئەو کارانەی که پێویسته شەوی پێش نەشتەرگەری و بەیانی رۆژی نەشتەرگەری بیکەن.

– چاودێری دوای نەشتەرگەری چۆن دەبێ

– پزیشکەکەتان له بابەتی شوێنی ئەنجامی نەشتەرگەری وت و وێژتان لەگەڵ دەکا و نەشتەرگەری لەوانەیە به شێوەی سەرپێیی یا له نەخۆشخانه یا له ناوەندی نەشتەرگەری بەڕێوه بچێ.

 

ئەگەر نەشتەرگەری بە شێوەی سەرپێی بێ( بێھۆشی تەواو نەبێ) پێویستی بە کەسێکی وەک یاریدەر ھەیە، بەو بۆنەوە کەسێک دابین کەن بۆ ئاگا لێ بوونتان لانیکەم بە وادەی شەو و ڕۆژێک .

[wp_ulike]